ZNA-هەولێر نرخی زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگاری لە بەرزترین ئاستەکانی خۆی لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا کرد. هەرچەندە بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر ئۆنسەیەک لە 1937 دۆلارەوە دابەزی بۆ 1930 دۆلار، بەڵام هێشتا ئەو ئاستە بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی مانگی نیسانی ساڵی رابردووەوە.
هۆکاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، دوای ئەوەی چەندین ئاماری پەیوەست بە ئابووریی ئەمریکا بڵاوبوونەوە و دەرکەوت کە ئابووریی ئەمریکا هێشتا لە دۆخێکی بەهێزدایە، سەرەڕای نیگەرانی لە سستبوونەوەی ئابووریی ئەو وڵاتە لە ئەمساڵدا، هێشتا هەستی بەکاربەران لەو وڵاتەدا بەهێزە.
نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 0.2٪ دابەزی و بە 1933 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |