English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو کەس بەتۆمەتی یاریکردن بە بەهای دۆلار دەستگیرکران
2023-01-25 [07:34 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە تۆمەتبارن بە یاریکردن بە بەهای دۆلار.

لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی نایاسایی یاری بە بەهای دۆلار دەکەن، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، دوو کەس لە رێگای نێوان کەرکووک – هەولێر دەستگیرکران، کە هەوڵیانداوە بڕی 200 ملیۆن دیناری عێراقی ببەنە شاری کەرکووکەوە.

ئاماژە بەوەشدرا، یەکێک لە تۆمەتبارەکان دانی بەوەدانا کە خاوەنی چوار فرۆشگای کی کاردە لەناو پارێزگای کەرکوک، هەروەها لەگەڵ کەسێکدا کاری کردووە کە خاوەنی کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراوە و ئەو بڕە پارەیەی پێی بووە لە بانکێکی پارێزگای هەولێر وەریگرتووە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق راشیگەیاند، هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 44 لە یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریستان لە ژمارە 39ـی ساڵی 2015، راگیراون و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.

وێنەی تۆمەتبارەکان





ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad