ZNA – هەولێر
لە نزیک بانکی ناوەندی عێراق لە شاری بەغدا خۆپیشاندان لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-1-2023، لە نزیک بانکی ناوەندی عێراق لە بەغدا خۆپیشاندان دەکرێت و خۆپیشاندەران داوای دابەزاندنی بەهای دۆلار بکەن.
لەو بارەیەشەوە ئەحمەد سەلیم، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەغدا بە تۆڕی راگەیاندنی عێراق راگەیاندووە، خۆپیشاندانەکە لە نزیک بانکی ناوەندی دەبێت، بۆیە هێزەکانیان پلانی خۆیان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران ئامادەکردووە.
سەلیم گوتیشی، هێزەکانیان لە نزیک بانکی ناوەندی بڵاودەکرێنەوە و تائێستا بڕیار نییە هیچ شەقامێکی گشتی لە نزیک شوێنی خۆپیشاندانەکە دابخرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلارەوە رۆژی دوو شەممەی ڕابردوو سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکی بانکی ناوەندی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و عەلی عەلاقی لە جێگەكەی دانا بەوەكالەت.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |