English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ به‌غدا 2 دیداری گرنگی ئه‌نجامدا
2023-01-25 [08:21 AM]

ZNA-هەولێر



هەردوو لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکانى پەرلەمانی کوردستان و لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سکرتاریەتێکی هاوبەش پێكده‌هێنن.

له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان و لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ به‌غدا، كه‌ بەسەرپەرشتیی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق، به‌ڕێوه‌چوو، پێشنیازی دروستکردنی سکرتاریەتێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو لێژنەکەدا کرا.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە جارێکی تر هەردوو لێژنەکە بەسەرۆکایەتیی د. خالد عوبەیدی، سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شاخەوان ڕەئوف بەگ، سەرۆکی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان، بۆ دووەمجار کۆبوونەوە به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی ئه‌و پێشنیارە و تێیدا بە تێروتەسەلی باس لە میكانیزمه‌كانی دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە کرا.
مەبەست لە دروستکردنی ئەو سکرتاریەتە بۆ پتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی و هاوکاریی زیاترە لەنێوان هەردوو لێژنەكه‌دا، سکرتاریەتە دوو بنکەی ده‌بێت، یەکێک لە پەرلەمانی کوردستان و ئەویتریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە کۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بڕیار درا هەردوو لێژنە بەجیا ئەو بابەتە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی ئەنجوومەنی نوێنەران باس بکەن بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی.

هه‌ر له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ به‌غدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/١/٢٤، شاندی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراقی كرد و چاوی به‌ د. عه‌بدولله‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌وت.
له‌ دانیشتنێكدا سه‌رۆك كۆمار وێرای خۆشحاڵیی خۆی به‌و سه‌ردانه‌ی لێژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه‌ خۆجێیه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ربڕی و هیوای خواست كه بۆ تووندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مجۆره‌ سه‌ردانانه‌ به‌رده‌وام بن.
لای خۆیه‌وه‌ شاخه‌وان ڕه‌ئوف به‌گ، سه‌رۆكی شاندى لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، به‌ گه‌رمی سوپاسی سه‌رۆك كۆماری كرد بۆ ڕه‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ز مه‌به‌ستی سه‌ردانی شاندی لێژنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بۆ سه‌رۆك كۆمار ڕوون كرده‌وه‌ كه‌ بۆ فسه‌كردن بووه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كانى پێشێلكردنی سیاده‌ی وڵات له‌لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی ئیران و توركیا و چاره‌سه‌ركردنی بۆشایی ئه‌منیی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق و هاوكاری و زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و خێراكردنی پرۆسه‌ی به‌ پارێزگاكردنی شاری هه‌ڵەبجه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه‌، داواشى له‌ سه‌رۆك كۆمار كرد كه‌ له‌و ڕووه‌وه‌ هاوكار و پشتیوانییان بێت.
له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك كۆمار سه‌رباری پێشاندانی هاوكاری و پشتیوانیی خۆی له‌و داواكارییه‌ی شاندی لێژنه‌ی ناوخۆ، پێی وابوو ئه‌و ته‌وەرانه‌ ڕه‌هه‌ندی نیشتمانییان هه‌یه‌ و بابه‌تگه‌لێكن چاره‌سه‌ركردنیان له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراقدایه‌.





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad