English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌سه‌ر سوتاندنی قورئانی پیرۆز له‌ وڵاتی سوید به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌
2023-01-25 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م بەیاننامەیه‌كی لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە وڵاتی سوید بڵاو كرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گوتی "سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هەندێ کەسی نابەرپرس و دوور لە بەهای ئایینی لە وڵاتی سوید و ھەرجێگەیەکی تر، زۆر بە توندی ئیدانە دەکەین".

گوتیشی "ئەم کارە ناڕەوایە دژی ئازادی و هەموو بنەما ئایینیەکان و پێکەوەژیانە".

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕاشیگه‌یاند "بە پێویستی دەزانین وەک ئەرکێکی ئایینی و نیشتمانی، داوا لە حکوومەتی سوید بکەین بکەرانی ئەم کارە نالۆژیکییە دوور لە بەھا مرۆڤایەتییە بدۆزنەوە و بەپێی یاسا سزایان بدەن".

ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو راسموس پالودان سیاسەتمەداری توندڕەوی سویدی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوید ئاگری لە کۆپییەکی قورئانی پیرۆز بەردا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی پالودان بووه‌ هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن چه‌ندان حكوومه‌ت و ملیۆنان هاووڵاتییانی موسڵمان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان.​





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad