English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز رووسیا بەتوندی وەڵامی سكرتێری گشتی ناتۆ دەداتەوە
2023-01-25 [09:03 AM]

ZNA – هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، رێزگرتن لە بیروباوەڕە ئایینییەکان کارێکی "پێویستییە"، ئەمەش دوای لێدوانەكانی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ، سەبارەت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و خۆپیشاندانەکان لە سوید، نیشاندا.

ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بەرپرسیارە لە بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و جیاکاریی، دەشلێت: "مافی ئازادی رادەربڕین لە بەڵگە نێودەوڵەتییەکاندا، بەکارهێنانی دەستەواژەی رەخنەگرانە و سووکایەتیکردن بە هیچ ئایینێک لەخۆناگرێت بە تایبەتی سووتاندنی قورئانی پیرۆز کە بۆ موسڵمانان پیرۆزە.

زاخارۆڤا جەختی لەوەشكردەوە: رێزگرتن لە بیروباوەڕە ئایینییەکان بژاردە نییە بەلكو پێویستییە، دەشڵێت،  بۆچی ستۆلتنبێرگ ئەمە نازانێت؟ چونکە رۆژئاوا نەخوێندەوارەکان لە شوێنە هەستیارەکان دادەنێن، ئیدارەدانی ئەمانە ئاسانە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا روونیشی كردەوە، زۆربەی ئەورووپییەکان بەمشێوەیە هەڵدەخەڵەتێندرێن، ئەگەر ئەو وڵاتانەی کە ئەنگلۆساکسۆنەکان کۆنتڕۆڵیان کردووە هەموولایەک ناچار دەکات کە دان بە رەگەزەکانی دیکەدا نەنێن، ئەوە دەبێت رێز لەو شتانە بگرن کە ملیۆنان کەس بە پیرۆزی دادەنێن".

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو: "حکوومەتی سوید راستەوخۆ بە توندی ناڕەزایەتی لە بەرامبەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید و رووداوەکانی دیکەی نیشاندا و سەرکۆنەی کردن. بەڵام ئازادیی رادەربڕین بەهایەکی بەنرخە لە سوید و سەرجەم وڵاتانی دیکەی ئەندامانی ناتۆ. بۆیە ئەم کارە نەشیاوە بەشێوەیەکی راستەوخۆ بە نایاسایی هەژمار ناکرێت".

 





ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad