English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت
2023-01-25 [02:38 AM]


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 25ى1ى 2023، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان لیستێكی دیكه‌ی زیندانیانی سیاسی بۆ ( مینحه‌) مووچه‌ی به‌رده‌وام راگه‌یاند.
ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌ت:
لیستی ناوی  ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت. 
 ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان  ژمارە (۱۸۹) 
لەرێکەوتی۲٤ / ۱ /۲۰۲۳ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٤۹٦ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و  کە هیچ موچەی تریان نییە  ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.
بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە : 
۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، یان پێویستیان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.
۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.
٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تریان هەیه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زیندانییە سیاسییەكان بكەن كەمنحەى زیندانى سیاسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.





ئەم هەواڵە 793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad