|
ZNA-هەولێر
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 25_1_2023 له دیوانی پارێزگا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لە سوبهاش سی كه‌ین كونسولی گشتی وڵاتی هیندستان له هه‌ولێر كرد ...
لە دیدارەكەدا پارێزگاری هه‌ولێر وێرای به‌خێر هێنانی شاندی كونسولگه‌ری" به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی نیشتیمانی وڵاتی هیند پیرۆزبایی ئاراسته كۆنسول كرد‌و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی هیند و رێوشوێنەكانی پتەوكردن و گەشەپێدانیان بەو جۆرەی لە خزمەتی بەرژەوەندیی هەردوو گەلی دۆستدایە بێت له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ركرایه‌وه ...
سوبهاش سی كه‌ین كونسولی گشتی وڵاتی هیندستان له هه‌ولێر" سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێری كرد كه به‌رده‌وام به‌شدارێكی به‌رچاوی چاڵاكییه كه‌لتووری و ژینگه‌یه‌كانی كۆنسولخانهكهیانه له هه‌ولێرو رێگه خۆشكه‌ره بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر بزاوتێكی مانه‌وی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان بە تایبەتیی بۆ مەبەستەكانی چارەسەری پزیشكی هاوڵاتیانی كوردستان و كاری بزنیس و وه‌به‌رهێنان وپه‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی ئه‌كادیمی" كه ئێستا چه‌ند زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ل زانكۆیهكانی هیندستان واژۆ كردووه.
له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه" به‌رده‌وامی دانی قوتابیانی كورد به پرۆسه‌ی خوێندن له وڵاتی هیند به گرنگ شرۆڤه‌كرد" له‌م باره‌شه‌وه جه‌ختی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی خوێندن له‌لای قوتابیانی كورد به ئامانجی باڵا به‌ستراوه‌ته‌وه، واته بۆ ههرکۆرسێکی خوێندن ئامانجێکی دیاریکراو پێویسته له پلانی کۆرسهكاندا هه‌بێ" چونكه وه‌ك پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه خوێندن بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک وزه‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌یه" هه‌ر بۆیه خوێندن ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یلی کۆمه‌ڵگه‌یه. ئاستی خوێندنیش به‌رانبه‌ره به ئاستی تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه له گرنگی پرۆسه‌ی خوێندن" گوتیشی سیسته‌می خوێندن له وڵاتی هیندستان خۆی سه‌لماندووه" بۆیه به گه‌شبینیه‌وه له‌و قوتابیه كوردانه ده‌روانین" كه سبه‌ی رۆژه گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان" نموونه‌ی ئاڕاسته‌ی په‌رسه‌ندن و پێشکه‌وتنیه‌تی وڵاتی هیندمان بۆ ده‌گوازنه‌وه...
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |