ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە یاوەری هەریەک لە بەهزاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی سوپای بارزان و غەفوور ئەحمەد قائیمقامی قەزای مێرگەسۆر، بەڕێوەبەری ناحییەی شێروان، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دواقۆناغەکان دروستکردنی پڕۆژەی رێگای خاڵی سنووری زێتێ سەردانی سەرسنووری
نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد، کە دەکەوێتە سنووری ناحیەی شێروان لە قەزای مێرگەسۆر.
بڕیاروایە خاڵە سنوورییەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بە رووی گەشتیاران بکرێتەوە.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
٢٥ی کانوونی دووەم ٢٠٢٣
ئەم هەواڵە 139جار خوێندراوەتەوە |