English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا ڕۆژانە خواردنەوەی چای ڕەش سوودی بۆ تەندروستی هەیە؟
2023-01-25 [10:21 AM]

ZNA : هەولێر


چای ڕەش یەکێکە لە خواردنەوە بەناوبانگەکان لەجیهاندا و ڕۆژانە دەخورێتەوە، ڕێژەیەکی کەمتر لە قاوە کافایینی تێدایە و ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.

 

ڕۆژانە خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی نەهێشتنی بۆنی ناوخۆشی ناودەم دەدات، چونکە ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە بەکتریاکانی ناودەم دەکوژێت کە بەرپرسن لە دروستبوونی بۆنی ناخۆشی دەم، وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت و یارمەتی جوڵەی زیاتر دەدات بەهۆی هەبوونی کافایین تێیدا

 

هەموو ڕۆژێک خواردنەوەی چای ڕەش یارمەتی دابەزینی کێش دەدات و ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکات وەک هەوکردنی گەروو، بۆیە بە چارەسەرێکی باش بۆ هەوکردنی گەروو دادەنرێت، سەرچاوەیەکی سروشتی فلۆراید و ترشەکانی تانیکە یارمەتی بەهێزبوونی مینای ددان دەدات و ڕێگری لە کلۆربوونیان دەکات، بەڵام بۆ دەستکەوتنی سوودەکانی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی زیان پێویستە ڕۆژانە لە دوو بۆ سێ کوپ زیاتر نەخورێتەوە، بەپێی ماڵپەڕی”thelist”.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad