ZNA:هەولێر زۆرینه‌ی جار ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بن بێ ئاگان له‌و دۆخه‌ی به‌سه‌ریاندا دێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وورد هه‌یه مانگێك به‌ر له جه‌ڵده‌ی له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت باشتر وایه هه‌مووان لێی به‌ئاگا بن.
دكتۆر سه‌تر زی جیان شۆ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له تۆڕس "سوته‌ر هێلس" ده‌ڵێت" هه‌ندێك كه‌س مانگێك به‌ر له‌وه‌ی توشی جه‌ڵده‌ی دڵ ببن ئاره‌قی سارد ده‌كه‌نه‌وه ئه‌مه‌ش زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه‌یه به‌ر له جه‌ڵده‌ی دڵ هه‌ندێك كه‌س هه‌ستی پێده‌كات و هه‌ندێكی دیكه هه‌ست به هیچ نیشانه‌یه‌ك ناكه‌ن".
ئاره‌قكردنه‌وه‌ی سارد ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵ په‌ستانی زۆری چۆته سه‌ر و ملوله‌كانی خوێن گیراون بابه‌ته‌كه پێویستی به ماندووبوونی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له پله‌ی گه‌رمای خۆی بكات.
ئازاری سنگ و دڵه كوتێ و هه‌ناسه نوندی له باوترین نیشانه پێش وه‌خته‌كانی جه‌ڵده‌ی دڵن مرۆڤ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه پشكنین بكات.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |