ZNA- هەولێر ڕافائێل گرۆسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی ئەورووپادا ڕایگەیاند ئێرانییەکان 70 کیلۆگرام یۆرانیۆمی 60٪ پیتێندراوییان پاشەکەوت کردووە.
گرۆسی دەڵێت ئەگەر ئاستی پیتاندنی ئەو یۆرانیۆمە بگەیەننە 90٪ ئێران یۆرانیۆمی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمیی لەبەردەستدا دەبێت.
گرۆسی جەختیشی کردەوە ئەوەی کە ئێران پێداویستییەکانی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی هەیە بە مانای ئەوە نییە بۆمبەکەی دروست کردووە هەر بۆیە دەبێ لە پەیوەندییەکان و دانوستانەکان بەردەوام بن و دڵسارد نەبنەوە. ئاشکراشی کرد کە بە نیازە مانگی داهاتوو سەردانی ئێران بکات.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |