ZNA- هەولێر
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردەوە، گەندەڵی و دواکەتووی سیستەمی بانکی لەعێراق ئاستەنگی سەرەکی بەردەم محەمەد شیاع سودانی بۆ کۆنترۆڵکردنی بەهای دینار بەرانبەر دۆلارن.
لە راپۆرتێکدا سەبارەت بەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویشیکردووەتەوە، رێوشوێنەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لەوانە داخستنی چوار بانک و دامەزراوەی داریی کاریگەرییەکی ئەتۆیان نەبوو لەسەر گێڕانەوەی بەهای دۆلار بۆ ئاستی ئاسایی خۆی.
پێگە ئەمریکیەکە ئاماژەی بەوەشداوە، خراپی سیستەمی بانکی لە عێراق هەلیخستووەتە بەردەم ژمارەیەک کەسایەتی و بانک تا یاری بە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار بکەن، تاکە رێگەش بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو دۆخەی رووی لەعێراق کردووە، دامەزراندنی سەکۆی ئەلیکترۆنیی بانکی و بەستنەوەی عێراقە بە سیستەمی ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی نێودەوڵەتیە.
ئەم هەواڵە 184جار خوێندراوەتەوە |