ZNA- هەولێر
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ماوەی هەفتەیەکە ئەفغانستانی گرتووەتەوە 124 کەس گیانیان لە دەست داوە.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زمان ژمارەیەک بەرپرسی تاڵیبانەوە بڵاوی کردەوە، وێڕای گیانلەدەستدانی 124 کەس بەهۆی سەرماوە، نزیکەی 75 هەزار سەر مەڕو ماڵاتیش لە ئەفغانستان بەهەمان هۆکار مرداربوونەتەوە.
رۆیتەرز باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا 1 ملیۆن ئەفغانستانی بەدەست سەرما و بەفربارینەوە دەناڵێنن و پێویستییان بەهاوکاری بەپەلەیە.
هاوکات، ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکارییە مرۆییەکان ئاماژەی بەوەدا، بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی شەپۆلەکانی سەرما کۆمەڵێک هاوکاریی بەپەلەیان گەیاندووەتە ئەفغانستان.
ئەم هەواڵە 100جار خوێندراوەتەوە |