ZNA-هەولێر
له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتیحادی عێراق، بۆ به نایاسایی ناساندنی بڕیاری ناردنی شايسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: بڕيارى ئه‌مڕۆى دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق به نادروستيى ناردنى شايسته‌ى دارايى و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له‌لايه‌ن حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقه‌وه له ساڵانى 2021 و 2022، بڕيارێكى ته‌واو نادادپه‌روه‌ر و ستهمكارانهيه. ئه‌و بڕياره نه‌ك ته‌نيا مووچه‌خۆران و خه‌ڵكى كوردستان كه هاووڵاتيى عێراقن، به‌ڵكو ته‌واوى پرۆسه و سهقامگيريى سياسى و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش به ئامانج ده‌گرێت كه حكومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراقى له‌سه‌ر دامه‌زراوه.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عێراق به پرۆسه‌يه‌كى درێژ و ئاڵۆزى سياسى و ناسهقامگيريدا تێپه‌ڕى تاكو دواجار حكوومه‌تێك له به‌غدا هاته كايهوه كه خه‌ڵكى عێراق هيوا و ئومێديان له‌سه‌ر قۆناغێكى سه‌قامگير و باشترى داهاتوو هه‌ڵچنى".
ده‌شڵێت: "هه‌موو چاوهڕوانييهك له دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق ئه‌وه‌بوو كه به پاراستنى به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و به ره‌چاوكردنى دۆخى سياسى، نه‌بێته هۆى شێواندنى ئه‌و ده‌رفه‌ت و كه‌شه ئهرێنييهى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كيشهكانى وڵات، به‌تايبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا دروستبووه و سهقامگيريى سياسيى عێراق نه‌خاته مهترسييهوه!".
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "ئه‌م بڕياره‌ى دادگاى باڵاى فيدراڵيى عێراق له‌م كاته‌دا، جگه له‌وه‌ى گومان و ده‌يان نيشانه‌ى پرسيارى گه‌وره دروستده‌كات، هه‌روه‌ها بابه‌تى په‌له‌كردن له ده‌رچوواندنى ياسايهكى تازه بۆ دووباره دامهزراندنهوهى دادگاكه ده‌هێنێته پێشه‌وه، وه‌ك به‌شێكى گرنگ و سه‌ره‌كيى رێككه‌وتنى لايه‌نه سياسييه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق".
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |