ZNA-هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بەهۆی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دراوەکانی دیکە بەردەوام بوو لە بەرزبوونەوە. هەر ئۆنسەیەک بە رێژەی 0.4٪ بەرزبووەوە و بە 1946 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووشدا بە رێژەی 0.5٪ بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 1947 دۆلار.
بازرگانانی زێڕ چاویان لە بڵاوکردنەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە گەشەی ئابووریی ئەمریکایە کە ئەمڕۆ کاژێر 16:30 خولەک بە کاتی هەولێر بڵاودەکرێنەوە. ئەو ئامارانەش دەتوانن نرخی زێڕ زیاتر بەرزبکەنەوە و بەپێچەوانەشەوە.
ئابووریی ئەمریکا لە مانگی 11ـی ساڵی رابردوو بە رێژەی 3.1٪ گەشەی کردووە و ئەو ئامارانەی کە ئەمڕۆ بڵاودەکرێنەوە پەیوەستن بە گەشەی ئابووریی ئەو وڵاتە بۆ مانگی 12ـی ساڵی رابردوو.
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |