ZNA - هەولێر لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو، یانەی نوتينگهام فورێست میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی شەیتانە سوورەکان توانیان یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگا بباتەوە.
لە تایمی یەکەم مانچستەر دوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزان مارکۆس راشفۆرد و فیگۆرست لە خولەکەکانی 6 و 45 تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 89 برۆنۆ فێرناندێز گۆڵی سێیەم و دڵنیایی یانەکەی تۆمارکرد.
بڕیارە یاری گەڕانەوە لە یەکی مانگی داهاتوودا لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی یانەی مانچستەر یونایتد بەڕێوەبچێت.
ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە |