ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ڕیاڵ سۆسیدادی کرد.
لە ئەنجامدا یانەی بارسا توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سۆسیداد بباتەوە و خۆی بگەیێنتە قۆناغی داهاتوو.
تایمی یەکەم یاریزانانی هەردوو یانە رکابەریەکی بەهێزی یەکتریان بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و لە خولەکی 40دا ناوبژیوان میندێزی یاریزانانی سۆسیدادی بە کارتی سوور کردە دەرەوەی یاریەکە.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 52 عوسمان دیمبلی تاکە گۆڵی یاریەکەی تۆمارکرد و سەرکەوتنێکی گرنگی بۆ یانەکەی بەدەستهێنا.
بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە بەدەستهێنا و سۆسیدادیش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |