ZNA-هەولێر نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، محەممەد حەلبووسی بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە جەزائیر، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی 17ی کۆنفرانسی یەکێتیی ئەنجومەنەکانی وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەک پەرلەمانتاران یاوەری حەلبووسی دەکەن، لەکاتی گەیشتنی بۆ جەزائیر لەلایەن ئیبراهیم بوغالی سەرۆکی ئەنجومەنی گەلی نیشتمانی جەزائیری پێشوازی لێکرا.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |