ZNA - هەولێر
ئاژانسی چاودێری سنورە ئەوروپاییەکان ناسراو بە فرۆنتێکس بڵاویکردەوە، حکومەتی سوید بڕیاریداوە لە ئایندەیەکی نزیکدا ناردنەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ وڵاتەکانیان خێراتر بکات.
ئاژانسی فڕۆنتێکس بڵاویشیکردەوە، تەنها لەساڵی 2022 دا زیاتر لە 330 هەزار کۆچبەری نایاسایی هاتونەتە سنورەکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە و زۆرینەشیان لە سنورەکانی ئیتاڵیا و سڕبیا و ئەلبانیاوە هاتوون.
فڕۆنتێکس ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی داوای مافی مانەوە دەکەن ژیان لە وڵاتەکانی خۆیان پارێزراوە و لەژێر هەڕەشەدانین، هەربۆیە مەرجەکانی پێدانی مافی پەنابەرێتی نایانگرێتەوە.
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |