ZNA:هەولێر لیمۆ وەک جۆرە میوە مزرەمەنییەکانی تر چەند پێکھاتەیەکی تێدایە بۆ پەرەپێدانی خانەکانی ER+ و ER- کەبەرپرسی گەشەکردنی شێرپەنجەی مەمکە.
توێژینەوەکان دەریدەخەن کەنەک تەنیا لیمۆ وەک میوەیەک بەڵکو توێکڵەکەشی بەسوودە ئەگەر بخورێت بۆ پاراستن لەشێرپەنجەی مەمک.
لیمۆی سارد پارێزگاری لەتوێکڵەکەی دەکات و باشتر بەکاردێت و تامی خۆشتر دەبێ بۆ نێو خۆراک یان زەڵاتە، توێکڵی لیمۆ (٥ بۆ ١٠) جار ھێندە زیاتر ڤیتامینی تێدایە وەک لەوەی لەشەربەتەکەیدایە.
لیمۆ زۆر کاریگەرە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان و دەتوانێ ١٢ جۆری خانە شێرپەنجەییەکان لەناوبەرێت.
ئەگەر ماوەی مانگێک رۆژانە نیو لیمۆ بخۆیت ئەوا نەک ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە بەڵکو کار دەکات بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانیش
بۆیە باشتر وایە رۆژانە نیو لیمۆ بخۆیت.
ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە |