ZNA:هەولێر هەر یەکێک لەوانەی کەوا ئاماژەی پێدەکرێت نیشان خەستی خوێنە و دەبێ لە کاتی خۆیدا چارەسەر و دەرمان بکرێت ئەگەرنا نەخۆشین و مەترسی زۆری بەدوادا هەیە.
بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی "healthline"، لە نیشانەکانی خەستی خوێن ئەمانە دەگرێتەوە:
ماندوویی و هیلاکی، سەرئێشە و گێژبوون، بۆر بوونەوەی لێو، جۆرەکانی زیپکەی چڵک، تەزین و مرووژانە کردنی دەست و پێ، ئێشانی کەمەر، داگیراوی ماسوولکەکان، پەڵە پەڵە بوونەوەی پێست، ئارەق کردنی زۆر، دابەزینی ئاستی بیر و هزر، تۆخ بوونەوەی پێست بەتایبەت پێستی روومەت، گرفت و قەبزی.
ئەمانە هەموویان نیشانەکانی خەستی خوێنن و مەرج نییە لە جەستەی کەسێکدا هەموو ئەو هێمایانە پێکەوە دیاری بدات تاوەکو بوترێت خەستی خوێنیەتی بەڵکو دەرکەوتنی یەک یاخود چەند لەو نیشانانە ئەوا بێگومان نیشانەی خەستی خوێنە و دەبێ بەپێی پزیشک دەرمان و چارەسەر بکرێت.
ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە |