English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: سەرۆك بارزانی هەمیشە بە كردەوە سەلماندویەتی دژی زوڵم و ستەم دەوەستێتەوە كەبەرانبەر بە كوردستان بكرێت
2023-01-26 [05:58 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە سەرۆك بارزانی خاوەنی یەكێك لە فراكسیۆنە گەورەكانی پەرلەمانی عێراقە و حزبێكی زۆرینەی عێراقە، بە سیاسەت و بەرنامەو كارەكانی دەتوانێت گرفت بۆ حكوومەتی عێراق دروست بكات.

شوان كەریم زراری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سەرۆك بارزانی هەمیشە بە كردەوە سەلماندویەتی دژی زوڵم و ستەم دەوەستێتەوە كەبەرانبەر بە كوردستان بكرێت و ئەگەر ئەو زوڵم و ستەمەش بەرانبەر بە قوت و مافی هاووڵاتییان بكرێت ئەوە زیاتر موكڕە لەسەر ئەوەی پێداگری لەسەر مافی هاووڵاتییان بكات، بارزانی كەسایەتیەكە هەمیشە لە پێناو میللەتەكەی ئامادەیە هەموو شتێك بكات و دەست بۆ هەموو شتێك ببات.

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: سەرۆك بارزانی خاوەنی یەكێك لە فراكسیۆنە گەورەكانی پەرلەمانی عێراقە و حزبێكی زۆرینەی عێراقە، بە سیاسەت و بەرنامەو كارەكانی دەتوانێت گرفت بۆ حكوومەتی عێراق دروست بكات، هەمووان ئەوە دەزانن لە رابردوو حكوومەتی عێراق لە كێشەو گرفتی سیاسی بوو، بەڵام ئەوە سەرۆك بازرانی  بوو توانی عێراق لەو گێژاوە دەربكات و حكوومەت بخاتە سەر پێی خۆی.

ھەروەھا شوان كەریم زراری، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس، خستەروو، کە ئەوان ئەوەیان بیرچوو تا دۆخی عێراق تێكنەچێت هەولێریان كردبوو بە رێ خۆیان و زوو زوو شاند دەهاتنە هەرێم و داوای چارەسەرو بەدەمەوە هاتنیان لە سەرۆك بارزانی دەكرد.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad