ZNA_ هەولێر
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌رسوڕمانی خۆی دەربڕی له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگای ئیتحادی به‌ڕێگریكردن له‌ناردنی شایسته‌كانی خەڵکی كوردستان، به‌بێ بونی هیچ بنەمایەکی یاسایی بەدیاریکراویش له‌م كاته‌دا،
سەرەڕای ئەوەی کە شایسته‌كانی هه‌رێم لەلایەن نوێنه‌رانی گه‌ل به‌سەرجەم پێكهاته‌كانییه‌وه، له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان له‌سه‌رداوە.
به‌ڕێزی وتیشی: ئه‌و سکاڵایەی ئه‌م دواییانه له‌دادگای ئیتحادی دژی هه‌رێم تۆماریان کرد، پاڵنه‌ری سیاسییه‌و ئامانجی خوڵقاندنی قه‌یرانێكی نوێ و شكستهێنانە به‌ڕێره‌وی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئیتحادی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئەو لێكنزیكبونه‌وه‌و دروستبونی كه‌شێكی ئه‌رێنی لە نێوان هه‌ردوولادا.
به‌داخه‌وه هه‌ندێك لایه‌ن هەن خۆشی و سه‌قامگیرییان بۆ عێراق ناوێت و، له‌سه‌ر كێشه و قه‌یرانه‌كان ده‌ژین و به‌ئه‌نقه‌ست له‌به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی ده‌ده‌ن .
دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا، داوایشی له‌هێزه سیاسی و نیشتمانیه‌كان كرد، هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرایان هەبێت له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگای ئیتحادی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
26 ی كانونی دووه‌می 2023
ئەم هەواڵە 610جار خوێندراوەتەوە |