ZNA- هەولێر
ئێران بەفەرمی داوای لە عێراق كردووە، ھەڵەی بەكارھێنانی كەنداوی عەرەبی راست بكاتەوە.
ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٦ کانوونی دووهەم رایگەیاند بەكارھێنانی ناوی ساختەی كەنداوی عەرەبی لە جیات كەنداوی فارس دژی دۆستایەتی و دراوسێبوونمانە.
بەگوتەی كەنعانی ئێران و عێراق دوو وڵاتی دۆستن، ھەربۆیە بەشێوەی فەرمی داوامان لە بەرپرسانی عێراق كردووە لەمەوداو لە جیات دەستەواژەی كەنداوی فارس ناوی ساختەی كەنداوی عەرەبی بەكارنەھێنن.
ئەم هەواڵە 742جار خوێندراوەتەوە |