ZNA-هەولێر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاشكرای كرد كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشی چه‌كداری كراوه‌ته سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له تارانی پایته‌ختی ئێران و پاسه‌وانێكیان كوژراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له شاری تارانی پایته‌خت ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی چه‌كداری بووه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی هێرشه‌كه و له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشكه‌ران، ئۆرخان عه‌سكه‌رۆف به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربایجان له تاران كوژراوه و هه‌روه‌ها پاسه‌وانێكی تریش بریندار بووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پاسه‌وانه‌كانی باڵیۆزخانه هێرشكه‌ره‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.
ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە |