ZNA-هەولێر ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا داوادەکەن دادگایەکی تایبەت بە تاوانەکانی بەرپرسانی رووسیا و بیلاڕووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا پێکبهێنرێت.
لە راگەیەندراوێکدا هاوبەشدا 100 ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا، رایانگهیاندووه، پێویستە بەرپرسانی رووسیا باجی کوشتن و برسیکردن و سەرمابوونی گەلی ئۆکرانیا بدەن و لەدادگایەکی تایبەتدا تاوانەکانیان لێکۆڵینەوە لێبکرێت.
ئەو 100 ئەندام پەرلەمانەی ئەوروپا باسیان لەوەشکردوو، پێویستە هەماهەنگی بکرێت لەنێوان نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرجەم رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێکهێنانی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه ههزاران كهس له سهربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |