ZNA:هەولێر د. زانیار نوری ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو، رایده‌گه‌یه‌نێت كه خواردنی چای له‌گه‌ڵ خورما، ئاساییه و هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نییه بڵین مه‌ترسیداره، یان ده‌بێ به ژه‌هر و تووشی نه‌خۆشیت ده‌كه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سوودی هه‌یه و جێگره‌وه‌یه‌كی باشی شه‌كری سپییه، هه‌روه‌ها له ڕووی ئایینیشه‌وه زۆر هانی خواردنی ده‌درێ.
له‌باره‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه، دكتۆر زانیار ده‌ڵێ: مادام جێگره‌وه‌یه‌كی باش بێ بۆ شه‌كری سپی، بۆیه ئه‌وانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه، ئاساییه خورما له‌گه‌ڵ چا بخۆن، به‌ڵام بڕه‌كه‌ی چه‌ند بێ؟ هه‌موو شتێك زۆرخۆری تێدا بكرێ خراپه، خورماش به‌و جۆره‌یه، له رۆژێكدا له 2 تا 6 خورما ئاساییه به‌پێی قسه‌ی زانستی، به‌ڵام جۆری خورماكه‌ش جیاوازی ده‌كا، هه‌یه چڕتره و هه‌یه وشكتره، به‌ڵام زۆرخۆری تێدا نه‌كرێ، ئاساییه.
ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە |