ZNA:هەولێر کانزای کالیسیۆم بەیەکێک لە کانزا زۆر گرنگەکان بۆ جەستە دادەنرێت، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ بەهێزبوونی ئێسکەکان و ڕێگریکردن لە کێشەکانی.
کاتێک ئەم کانزایە لە جەستەدا کەمدەبێتەوە زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە و چەند نیشانەیەک دەردەکەون وەک:
-ئازاری زۆری ماسولکەکان.
-لاوازبوونی ماسولکە و ئێسکەکان.
-سەرئێشە.
-خاوبوونەوەی لێدانی دڵ.
-بێتاقەتی و بێهێزی.
-خەمۆکی.
-تووڕەیی زۆر.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |