ZNA - هه‌ولێر
ئێواره‌ی هه‌ینی له هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆ سه‌ر په‌رستگایه‌ك له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی جووه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی قودس، حه‌وت كه‌س كوژران، ته‌قه‌كه‌ره‌ش به گوللـه‌ی پۆلیس بریندار بووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه هێرشبه‌ره‌كه هاتووه‌ته په‌رستگایه‌كی جووه‌كان له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نێڤێ یاكۆڤ له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌نینا له خۆرهه‌ڵاتی قودس و ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و سێ كه‌سیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه‌ش هاتووه، هێزه‌كانیان دوای هێرشبه‌ره‌كه كه‌وتوون كه دوای هێرشه‌كه به ئۆتۆمبیل له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵاتووه و له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كدارییدا، له چالاكییان خستووه.
هاوكات وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل، ئیتامار بێن گڤیر گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسی پۆلیسی ئیسرائیل، كۆبی شابتای له دۆخه‌كه‌ی كۆڵییه‌وه.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، گرژییه‌كان زیادیان كرد و ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه رووی له هه‌ڵكشان كرد.
AA
ئەم هەواڵە 442جار خوێندراوەتەوە |