English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنی چەرەساتەکان لە بەیانیاندا
2023-01-28 [09:16 AM]

ZNA : هەولێر


چەرەساتەکان بەشێکی سەرەکی سیستمی خۆراکین و دەستپێکردنی ڕۆژ بەخواردنی چەرەساتەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەتایبەتی جۆرەکانی بادەم، گوێز، گازۆ و فستق، بەپێی ماڵپەڕی”OnlyMyHealth”. سوودەکانی خواردنی چەرەساتەکان لە بەیانیاندا:

 

-دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و ڕیشاڵەکان یارمەتی دابەزینی کێش دەدەن

 

. -خواردنی چەرەساتەکان لەبەیانیاندا سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە و یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدەن، ئەوەش مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە 

. -گوێز سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان، هەروەها یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات

 

. -بەشێوەیەکی گشتی چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانە بەهێزەکان ڕێگری لە هەوکردنەکان دەکەن و سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی پێست هەیە.

 

-کۆنتڕۆڵی پەستانی خوێن دەکەن. لەگەڵ ئەوەی سوودێکی زۆریان هەیە بەڵام نابێت زیادەڕەویان تێدابکرێت بۆئەوەی نەبنە هۆی زیان.





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad