ZNA - هەولێر لە دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی 32ی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئارسناڵی کرد.
لە ئەنجامدا سیتیزن توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا بباتەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەردوو یانە دوای چەندین هەوڵ بۆ سەر گۆڵی یەکتر نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 64 ناسان تاکە گۆڵی مانچستەر سیتی تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، یانەی مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی 16ی جامەکە و یانەی ئارسناڵیش ماڵئاواییکرد.
ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە |