English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روژانە خواردنەوەی چا لەم نەخۆشییە دورت دەخاتەوە
2023-01-28 [10:08 AM]

ZNA:هەولێر


توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، خواردنەوەی چای بێ شەکر دەتوانێت لە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو دوورت بخاتەوە.

بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی"ئیندیا ئێکسپرێس"، توێژینەویەکە لە زیاتر یەک ملیۆن کەس لە کۆی هەشت وڵات کراوە، دەرکەوتووە ئەوانەی چای رەش، سەز و جۆرەکانی تری چایان خواردووەتەوە مەترسی تووشبوونیان بەو نەخۆشییە کەم بووەتەوە.

توێژینەوەکە لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەوروپی بۆ توێژینەوەی شەکرە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە، ئەوانەی رۆژانە چوار کوپ چا دەخۆنەوە مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکری جۆری دوو لە ١٠ ساڵدا لە٪١٧ کەمی بووەتەوە.

سەرنووسەری توێژینەوەکە دکتۆر" چانگ لی" لە زانکۆی وهانی زانستی و تەکنەلۆجی لە وڵاتی چین، لەسەر ئەم توێژینەوەیە دەڵێت،" ئەم توێژینەویە گرنگە بۆمان چونکە خەڵک تەنیا بە ئەنجامدانی شتێکی سادە کە خواردنەوەی چوار جار چایە لە رۆژێکدا، دەتوانن مەترسی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لە خۆیان دووربخەنەوە."

هەروەها ئەوەشی ئاشکراکردووە،" دەتوانیت سوودەکانی زیاتر بکەیت، ئەویش بە تێکەڵکردنی چایەکە لەگەڵ شیردا، چونکە کاریگەرییەکانی باشتر دەکات."





ئەم هەواڵە 670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad