ZNA - هەولێر لە یاریەکانی هەفتەی 19ی خولی ئیسپانیا، یانەی جیرۆنا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد.
لە ئەنجامدا بەرشەلۆنەی میوان یاریەکەشی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە خاوەن یاریگای بردەوە.
لە گێمی یەکەمدا سەرەڕای ئەوەی چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردن بۆ هەردوو یانە دروستبوو بەڵام یاریەکە بەبێ گۆڵ مایەوە.
لە گێمی دووەمدا بارسا بەشێوەیەکی باشتر دەرکەوت و کۆنتڕۆڵی یاریەکەیان کرد، تا لەخولەکی 61 پێدری گۆڵی یەکەم و بردنەوەی یانەکەی تۆمارکرد.
بەم سەركەوتنە، بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوەی 47 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد.
ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە |