ZNA- هەولێر کۆمسیۆنی باڵای حەج و عومرەی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی وه‌رزی عومره‌كردن، 182 ھەزار و 152 عومره‌كار، له عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه، سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەنێو ئه‌و عومره‌كارانه، 85 هەزار و 572 ـیان لە رێگەی ئاسمانی و 96 ھەزار و 580 عومره‌كاریش لە رێگەی وشکانییەوە، گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه.
لە راگەیەندراوەكەدا هه‌روه‌ها ھاتووە، (10 ھەزار و 214) عومره‌كار لە رێگەی فڕۆكەخانەی ھەولێر، (770) عومره‌كار لە رێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، (53 هه‌زار و 808) عومره‌كار له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، (13 هه‌زار و 156) عومره‌كار له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف، (6 هه‌زار و 236) عومره‌كار لە رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره و (هه‌زار و 368) عومره‌كاریش لە رێگەی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌كووك، گەشتی سعوودیەیان ئه‌نجامداوه.
روونیشیكرده‌وه، 96 هه‌زار و 580 عومره‌كاریش له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق به ئۆتۆمبێل بۆ پرۆسه‌ی عومره‌كردن، سه‌ردانی سعوودیه‌یان كردووه.
پێشتریش ته‌وفیق بن فه‌وزان وه‌زیری حه‌جی سعوودیه، رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له‌به‌رده‌م حاجیانی جیهان هه‌ڵده‌گرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندبوو، له‌مساڵدا مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌سه‌ر حاجیان لاده‌برێت و ته‌واوی رێككاره‌كانی خۆپارێزیش هه‌ڵده‌گیرێن.
ئه‌وه‌شی روونكردبووه‌وه، بیمه‌ی ته‌ندروستی به رێژه‌ی %60 كه‌مده‌كرێته‌وه، ژماره‌ی حاجیانیش وه‌ك سه‌رده‌می به‌ر له كۆرۆنای لێدێته‌وه.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |