هەولێر – ZNA جێرمی رێنەر، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە دوای هاوخەمی هەوادارانی بۆی کە بەهۆی رووداوێکەوە برینداربوو، سوپاسی هاوخەمیان و هاوسۆزیان دەکات.
ئەو هونەرمەندە لە کاتی راماڵینی بەفر، تووشی رووداو بوو و بەهۆیەوە باری تەندروستیی نا جێگیر بوو و چارەسەری پێویست وەرگرت.
رووداوەکە لە کاتی راماڵینی بەفر دروست بووە و دۆخی تەندروستی جێرمی رێنەر ناجێگیرە و چارەسەری پێویست وەردەگرێت، بەڵام زانیاری زیاتری لەمبارەیەوە نەدا.
رێنەر لە 13 کانوونی دووەمی 2022 وێنەی ئۆتۆمبێلێکی بڵاوکردەوە کە کەوتبووە ژێر بەفر و نووسیبووی، بەفربارین لە دەریاچەی تاهۆ گاڵتە نییە.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |