هەولێر – ZNA
بڕیارە پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکوک سازبکرێت و لە ئێستاوە وەرگرتنی فیلم دەستیپێکردووە. رێکخەرانی پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکووک رایانگەیاندووە، دیدارەکە بە سەرۆکایهتی سەردار زەنگەنە و بە هەوڵی دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکوک ئەمساڵ لە سینەما مۆڵ تایم سەنتەر لە کەرکووکی باشووری کوردستان بەڕێوەدهچێت. دەزگای رۆشنبيرى هونەری کەرکوک، وەرگرتنی فیلمی فیلمسازانی ئەنیمەیشن دەستیپێکردووە و داوا کراوە نوێترین بهرههمهکانیان له رێگەی لاپهڕهی فهرمی دیداری نێودەوڵەتی کەرکوکی سینەمایی بۆ فیلمی ئەنیمەیشن لە فەیسبووک بنێرن. 20ـی کانوونی دوووەمی 2023 دوایین رێکەوتی وەرگرتنی فیلمەکانە بۆ بەشداربوون لە پێنجەمین دیداری نێودەوڵەتیی فیلمی ئەنیمەیشنی کەرکوک.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad