هەولێر – ZNA ئەکتەری ئەمریکی ماریسا ئابێلا، لە فیلمێکی سینەماییەدا رۆڵی گۆرانیبێژ و ئاوازدانەری ئیمی واینهاوس دەگێڕێت.
وێنەیەکی ئابێلا بڵاوکراوەتەوە کە هاوشێوەی واینهاوسە و فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای ستۆدیۆ کاناڵ بڵاودەکرێتەوە و فیلمەکە بەناوی Back to Blackو لە دەرهێنانی تایلەر جۆنسنە.
وێنەگرتنی فیلمەکە لە لەندەن دەستپێدەکات و ماریسا ئابێلا رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
ئەوانەی خاوەندارییەتی بەرهەمەکانی واینهاوس دەکەن، لەبارەی فیلمەک، دەڵێن، ئەوان دڵخۆشن بە بەرهەمهێنانی فیلمێک لەبارەی ئەو گۆرانیبێژە.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |