هەولێر – ZNA
ئەکتەری ئەمریکی، نیکۆڵاس کەیج، لە فیلمێکی نوێدا بەناوی 'Renfield رۆڵی کارەکتەری دراکۆڵا دەگێڕێت. یونیڤێرساڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە، یەکەم ترەیلەری بڵاوکردەوەو، تێیدا کەیج بە کارەکتەری دراکۆڵا، خوێنمژی ئەفسانەیی دەردکەوێت. چیرۆکی فیلمەکە لە بارەی کارەکتەری رێنفێڵدە و نیکۆڵاس هۆڵت رۆڵی دەگێڕێت کە شوێنکەوتووی دراکۆڵایە و هەوڵدەدات لە رووی دەروونییەوە چارەسەری خۆی بکات. نیکۆڵا کەیج، پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو دەیەوێت رۆڵی دراکۆڵا بگێڕێت کە پێشتر ژمارەیەک ئەستێرەی دیکەی سینەما ئەو رۆڵەیان گێڕاوە و ئەمجارە ئەو کارەکتەرە لە فیلمێکی کۆمێدی و ترسناکدا دەردەکەوێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad