ZNA_ هەولێر
لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی دروستکردنی شورە و قیڕتاوکردن لە جۆری دەبل درێسینگی گۆڕستانی کەسنەزان، بەگوژمەى نزیکەی (١٤٠ ملیۆن دینار) دەستیپێكرد. پڕۆژەکە نزیکەی ١٤ هەزار مەتر دووجا، بە درێژی سێ کیلۆمەتر، بە گوژمەی ٥٨ ملیۆن دینار لەسەر ١٥٪ داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، کە ماوەی ٣٠ ڕۆژی بۆ دیاری کراوە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە دوو قۆناغ لەخۆ دەگرێت کە لە گۆڕستانی کەسنەزان پڕۆژەی شوراکردنی گۆڕستانی کەسنەزان، بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی. هەروەها لە گۆڕستانی شیخ ئەحمەد، ١٠ هەزار مەتر دووجا، نزیکی 10 کۆڵان قیرتاوکراوە، بە گوژمەی ٤٠ ملیۆن لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ژینگەپارێزی سەر بە شارەوانیی هەولێر.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad