هەولێر – ZNA
ئۆین رۆیزمان، وێنەگر و بەڕێوەبەری وێنەگرتنی سینەمایی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. هەواڵی کۆچی دوایی ئۆین رۆیزمان، لەلایەن کۆمەڵەی سینەماکارانی ئەمریکی و دواتریش لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە. ئەو وێنەگرە کاری وێنەگرتنی بۆ چەندین بەرهەمی سینەمایی کردووە، لەوانە فیلمی The French Connection، The Exorcist و Network. وەک رێزک لە کار و بەرهەمە سینەماییەکانی ئەو وێنەگرە سینەماییە، لە 2017 خەڵاتی ئۆسکاری شانازیی پێبەخشرا. رۆیزمان کاری وێنەگرتنی بۆ فیلم لە ژانری جیا جیا کردووە، لەوانە فیلمی کۆمیدی و ترسناک.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad