هەولێر – ZNA ئەکتەری ئەمریکی کەیڤن سپەیسی، کە سکاڵای بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر پیاوان لەسەری تۆمارکراوە، خەڵاتی رێزلێنانی پێشەشکرا.
مۆزەخانەی نیشتمانی سینەما لە شاری تۆرینی ئیتاڵیا خەڵاتی بەخشییە ئەو سینەماکارە.
ئەو ئەکتەرە دڵخۆشی خۆی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە نیشانداو سوپاسی مۆزەخانەکەی کرد.
بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2023 ئەو ئەکتەرە بە تۆمەتی گیچەڵ و دەستدرێژی سێکسی لە لەندەن دادگایی بکرێت.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |