هەولێر – ZNA پڕۆژەی هونەریی 'هێلان' لە هەولێر درێژە بە چالاکییەکانی دەدات و پێشانگەیەکی هاوبەشی فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک گەنج دەکرێتەوە.
پێشانگەکە تایبەتە بە هونەری فۆتۆگرافی و بەناونیشانی "ژیان لە کوردستان"ـە و لە 21 ئەم مانگ لە فێرگەی فرێمینگ دەکرێتەوە.
بەشداربووانی لە وۆرکشۆپێکدا لە ماوەی سێ رۆژدا، راهێنان لەبارەی وێنەی پۆرترێتی و هونەری پۆرترێتی وەردەگرن و لە دوای راهێنان، دواتر بە پراکتیکی کار دەکەن و بەرهەمەکانیان لە پێشانگەیەکەدا نمایش دەکرێن.
هێلان، پڕۆژەیەکی هونەری پەیمانگەی گۆتەی ئەڵمانییە لە عێراق لەگەڵ فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی رۆژنامەوانی و سێڤ گەلەرییە.
ئەم هەواڵە 406جار خوێندراوەتەوە |