هەولێر – ZNA
"نەبیلی جوان پسپۆری جوانکاری" نوێترین فیلمی محەممەد هنێدی، ئەکتەری کۆمێدی میسرییە و داهاتی لە سینەماکاندا بۆ میدیاکان ئاشكرا کرا.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی میسر لە 23 ملیۆن جونەیهـ نزیک بووەتەوە و تەنیا رۆژی هەینی 947 هەزار جونەیهی بەدەستهێنا.
لەم بەهەمەدا جگە لە محەممەد هنێدی، هەریەک لە ئەکتەری لوبنانی نوور و محەممەد سەلام، رەحمە ئەحمەد و مەحموود حافیز رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
فلمەکە لە دەرهێنانی خالید مەرعییە و باس لە پزیشکێکی جوانکاری بەناوی نەبیل دەکات.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |