هەولێر : ZNA دکتۆر کامه‌ران رەسوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک باس لە سوودە تەندروستییەکانی جاترە دەکات و دەڵێت:" بڕێکی که‌م وزه‌ی تێدایه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌کA، E، C، B6
له‌گه‌ڵ کانزا‌کان وه‌ک ئاسن، مه‌گنسێوم، مه‌نگه‌نیز، کالیسیوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن".
- گرنگترین سووده‌کانی جاترە: ١. دابه‌زاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوانکردنی بۆریەکانی خوێن
. ٢. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ: بە هۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان
. ٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات
. ٤. سوودی هەیه له چارەسەری کۆکە و پژمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن
. ٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو
. ٦. خۆپاراستن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن
. ٧. نه‌هێشتنی دڵەکزێ و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس
. ٨. به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری و زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج
. ٩. بەسوودە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو
. ١٠. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن
. ١١. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم. ١٢. کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک وهەندێک جۆری سەرئێشە.
ئەم هەواڵە 550جار خوێندراوەتەوە |