ZNA – هەولێر
وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند، بە سێ درۆن هێرش کراوەتەسەر کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنانی وەزارەتی بەرگری لە شاری ئەسفەهان ، بەڵام زەرەر و زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.
وەزارەتی بەرگریی ئێران سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 29-01-2023 رایگەیاند، بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنان، کە یەکێک لە درۆنەکان بە "سیستمی دژە مووشەکی کۆمەڵگەکە لێی دراوە و دوو درۆنی دیکەش کەوتوونەتە داوی سیستمی بەرگری و تەقیوەتەوە."
بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی ئێران هێرشەكە دۆەنگانی شەوی ڕابردوو روویداوە و ، هێرشەکە بەهۆی "پێشبینییەکان و رێوشوێنە رەچاوکراوەکان بە سەرکەوتوویی پووچەڵ کراوەتەوە."
وەزارەتی بەرگریی ئێران دانی بەوەدا ناوە، سەربانی یەکێک لە کارگەکان زیانی بەرکەوتووە، بەڵام "کێشەیەکی بۆ دامودەزگا و چالاکییەکانی کۆمەڵگەکە دروست نەکردووە."
ئەم هەواڵە 529جار خوێندراوەتەوە |