ZNA-هەولێر بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند؛ بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، بڕی 63.3 ملیۆن دۆلاری خستوەتەڕو، کە ئەوەش بەراورد بە ئاستی خستنەڕوی رۆژی پێنجشەممە بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە کە لەو رۆژەدا 61.6 ملیۆن دۆلار بو.
بانکەکە ئاماژەی بەوەکردوە، لەو بڕە دۆلارەی خراوەتەڕو، 19.2 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و 44.1 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوە.
هەرچەندە لە ماوەى رابردودا بانکەکە چەندین رێگا و رێنمایى دەرکردووە بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار، بەڵام تائێستا نرخى دۆلار بەبەرزى ماوەتەوە.
ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە |