ZNA-هەولێر بەپێی داتاکانی، بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لەمڕۆدا بە 79 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت نرخەکەى بەبەرزى ماوەتەوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا لە چین کە ناوەندێکی کاری گەورەی کۆمپانیا گەورەکانی جیهانە نرخی نەوت روی لە دابەزین کرد و لە کاتێکدا پێشتر پێشبینی دەکرا لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا بەهای سوتەمەنی بەهۆی دۆخی ئەوروپاوە زۆر بەرز ببێتەوە.
نرخی نەوت لە دوای شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوام نرخەکەی بەرزو نزم دەکات و ماوەی رابردوش چین ئەو رێکارانەی بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی کۆرۆنا گرتوبویە بەر هەڵیان دەوەشێنێتەوە ئەوەش کاریگەری بەسەر بازاڕی نەوتەوە هەیە.
ئەم هەواڵە 352جار خوێندراوەتەوە |