ZNA : هەولێر - زۆری ئیشتها و ئارەزووی خواردن یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی قەڵەوی و کێشەیەکی بەردەوامی ئەو کەسانەیە کە بە دەست زۆری کێشەوە دەناڵێنن بە تایبەت لە وەرزی زستان؛ گرنگی دان بە خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانەی خوارەوە یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردن و کەمکردنەوەی ئیشتها و زوو تێر بوون ئەدات
: ١- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە پڕۆتینەکان وەک گۆشت وهێلکە و پاقلەمەنیەکان و قارچک
. ٢- ماددە ڕیشاڵیەکان : چونکە دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەی هەرس کردن و بەرز بوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێر بوون ( لێبتین ): وەک هەموو جۆرەکانی سەوزە وێنەی خەیار و کاهوو و ترۆزی و بیبەر و پیاز و میوەی فرێش وەک مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و هەرمێ و شلیک ، هەروەها پاقلەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوەکان
. ٣-بادەم و گوێز: خواردنی پیاڵەیەک لە بادەم یان چەند گوێزێک لە نێوان ژەمەکان، خواردنەوەی چەند کوپێ قاوە بە تایبەت قاوەی سەوز، بەڵام بێ شەکر یان چا بێ شەکر ، سێو بە تایبەت سێوی سەوز، چای زەنجەبیل، هێلکەی کوڵاو
. ٤- خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو بە تایبەت نیو چارەکێک بۆ نیو سەعات پێش خواردن و لە نێوان ژەمەکان و دوور کەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەتی فرێش و جۆرەکانی تری
شەربەت و خواردنەوە گازییەکان
. --- هەروەها پاپەندبوون بەم چەند خاڵەی خوارەوە
: --- خواردن بە هێواشی و جوێنی پاروو بە باشی و دوور کەوتنەوە لە خواردن بە پەلە و بەکارهێنانی قاپی بچووک بۆ خواردن.
--- لە کاتی خواردن سەیری تیڤی مەکە و مۆبایڵ بەکارمەهێنە
. ، دکتۆر کامهران رسوڵ ژاژڵهیی پسپۆڕی زانستی خۆراک
ئەم هەواڵە 532جار خوێندراوەتەوە |