ZNA – هەولێر
نێردراوی روسیا لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەمریکا بەشدارە لەو تاوانە جەنگیەی ئۆکرانیا كە نەخۆشخانەیەكی بۆردومانکرد، چونکە بەرپرسانی ئۆکرانیا خۆیان دەڵێن بە بڕیاری ئەمریکا مووشەک بەکاردەهێنین.
دیمیتری بۆلیانسکی نێردراوی روسیا لە یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ئەمریکا بە شێوەیەکی راستەوخۆ بەشدارە لەگەڵ ئۆکرانیا لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەکەی شارۆچکەی نۆڤۆ ئایداری سەر بە هەرێمی لۆهانسک کە بووە هۆی کوژرانی 14 کەس.
بۆلیانسکی ئاماژەی بەوەشدا، ئەم هێرشەی ئۆکرانیا تاوانێکی دیکەی جەنگە کە لە رێگەی مووشەکەکانی ئەمریکاوە 14 کەسی کرد بە قوربانی.
ئەو گوتیشی، بەرپرسەکانی ئۆکرانیا دەڵێن ئەو بۆردومانانەی کە لە رێگەی مووشەک هاوێژی هیمارسەوە ئەنجامیدەدەن بە بڕیاری ئەمریکا جێبەجێکراوە ئەمەش وا لە ئەمریکا دەکات بەشداریکەری راستەوخۆ بێت لە کوژرانی ئەو 14 کەسە.
باسی لەوەشکرد، لەسەر هاوڵاتیان و باجدەرانی ئەمریکا پێویستە درک بەوەبکەن کە ئەو پارانەی وەک باج لییان وەر دەگیرێت لە چیدا خەرج دەکرێت.؟
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |